بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، راوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمنی، بۆ تەواوکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، بەرەو تاران بەرێکەوتن.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ناردنی شاندی ئەمنی عێراق بە راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی تێدایە .
چەند رۆژ لەمەوپێش لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران رایانگەیاند کە سەرجەم بارەگای هێزە کوردییەکان لە عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی یەکجاری چۆڵکراون.
ئێستا هێزی عێراقی لە سنووری ئێران ولە نزیک بارەگاکانی حزبە کوردییە دژبەرەکانی ئێران بڵاوەیان پێکراوە و ئاڵای عێراق بەرزکراوەتەوە.
وەزیری بەرگری عێراق پێشتر وتبووی سەرجەم هێزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران چەککراون و رەوانەی پێنج بنکەی سەربازی ناوخۆی عێراق کراون.
Your Comment